تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 13:11 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی پارتی ئانگێلا مێرکل لە هەڵبژاردنەکانی ئەیالەتی ساکسۆنی

پارتی دیموکرات مەسیحی(CDU)ی ئاڵمان بەسەرۆکایەتی ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئەو وڵاتە، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی رۆژی یەکشەممەی ئەیالەتی ساکسۆنی ژووروو ، بە پارتی سۆشیال دیموکراتی دۆڕاند.

سێ حەوتە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی فێدراڵ لە ئاڵمان، خەڵکی ئاڵمان لە ئەیالەتی ساکسۆنی ژووروو ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی ناوچەیی چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەگوێرەی ئەنجامە دەسخراوەکان، پارتی سۆشیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی مارتین شولتز بەنزیک ٣٧.٧ لەسەتای دەنگەکان کەوتە ریزی یەکەم و پارتی دیموکرات مەسیحی مێرکل نزیک بەسەتا٣٣.٧ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

ئەوە خرابترین ئەنجامە بۆ پارتی دیموکرات مەسیحی لەو ئەیالەتە لەساڵی١٩٥٩وە تائێستا و بەم چەشنە کاری مێرکل لە دانوستان لەگەڵ پارتەکانی دیکەو پێکهێنانی حکومەتی ئیئتلافی لە ئاڵمان دژوارتر دەبێ.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی فیدراڵی ئاڵمان لە ڕۆژی یەکشەممە٢٤ی سیپتەمبەر، هاوپەیمانیی پارتە دیموکرات مەسیحییەکان بەسەرۆکایەتی ئانگێلا مێرکێل (CDU) و پارتی سۆشیال مەسیحی(CSU) ، سەتا ٣٣ی دەنگەکان و پارتی سۆشیال دیموکرات(SPD) بەسەرۆکایەتی مارتین شولتز ٢٠.١٠ لەسەتای دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

پارتی راستی توندڕەوی ئەلتەرنەتیڤ بۆ ئاڵمان یانAfDیش بۆ یەکەمجار بە دەس خستنی سەتا١٢.٦ی دەنگەکان گەیشتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

پارتی دیموکراتی ئازادی ئاڵمانیش بە دەس خستنی١٠.٧ لەسەتای دەنگەکان لە پلەی دواتردا ڕاوەستاو گەڕایەوە نێو پەرلەمان.

سەرپەیڤ