تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 15:48 Asia/Tehran
  • تۆفانێک کە ترەمپی لەگەڵ خۆی برد!

وتەکانی ترەمپ لە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) و خۆتێوەردانی سەیروسەمەرەی لەمەڕ پرسی سەربازی و بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئیڕان، تۆفان و گێژەلوولێکی سەیری وەڕی خستووە. بەڵام ئەم تۆفە خودی ترەمپی زیاتر لە ئەوانی دی تووشی سەر سووڕمان کردووە. چوونکە بە مەودایێکی زۆر کەم پاش ئەو وتە سەیروسەمەرانەی ترەمپ، کۆمەڵگای جیهانی بە تووندی کاردانەوەی پیشان دا لەبەرامبەریدا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدووانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی لەوەڵامدانەوە بە هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی ‏دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە ئاوڕدانەوەیەک لەمێژووی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا وتی: ‏گەلی ئێران ، گەلێک نییە کە بەقسەی ناڕەواو نەفرەتاوی بیەوێ لەبەرامبەر دیکتاتۆرێکدا مل کەچ بکاو گەلی مەزنی ئێران ‏تائێستا پێملی هیچ دەسەڵاتێک نەبووەو ناشبێ.‎

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران

حەسەن رۆحانی وتی: قسەکانی ترەمپ دەریخست کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) پتەوتر لەوەیە کە ‏ناوبراو لەخولی ڕکابەریی هەڵبژاردندا بیری لێ دەکردەوەو ئەمریکا ئەمڕۆکە تەنیاتر لەهەمیشە لەهەمبەر بەرجام و ‏پیلانگێڕییەکانی لەدژ گەلی ئێرانە.‎

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ترەمپ ئەمشەو سەلماندی کە ئەمریکای ئەمڕۆ، بەرەوڕووی چ بۆشاییەکی مەزن ‏لە ڕاستییە مێژووییەکان، داڕشتە مافەوانی وجیهانییەکان وتەنانەت هاوپەیمانانی ئەوروپی خۆی بووەتەوە.‎

رۆحانی هەروەها بەپێداگری لەسەر بەهێزکردنی دەسەڵاتی بەرگریی لەهەمبەر دوژمناندا وتی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ‏ئیسلامی لەتەنیشت گەلانی ناوچەو لەهەمبەر تیرۆریزمدا ڕاوەستاوە.‎

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاشکرا لەهەمبەر تیرۆریزم لەناوچەکەدا ڕاوەستاوە، ئەو ‏تیرۆریستانەی خودی ترەمپ لە ڕکابەرییە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ڕایگەیاند کە پێکهێنەری داعش، خودی ‏حکومەتی ئەمریکا بووە.‎

کاردانەوەی ئەورووپییەکان لە بەرامبەر وتە دژە ئێرانییەکانی دوناڵد ترەمپ

وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و میدیا ڕوسییەکان لە هەواڵێکی خێرا دا ‏کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر قسە دژە ئێرانییەکانی سەرۆکی ئەمریکا ‏.‎

فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمان  شەوی  هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشداپێداگرییان کرد لەسەر پێبەند بوونیان  بە بەرنامەی هەنگاوی ‏هاوبەشی  ناڤۆکی واتە بەرجام و جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی لەلایەن  هەموو لایەنەکان و وتیشیان  کە ئەم ‏ڕێککەوتنە  هاوڕەوتە لەگەڵ  بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی  ئەوان دا  .‎

ئانگلا مێرکل . ئێمانوئێل مەکرۆن.ترێزا می

ترێزا  می  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئەڵمانیا و ئێمانوئێل  مەکرۆن سەرۆکی ‏فەرەنسا  چەند کاتژمێر دوای  وتاردانی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا داکۆکیی خۆیان لە ‏بەرجام  ڕاگەیاند  .‎

لەم بەیاننامەیەدا  ڕاگەیەندراوە  : ڕێککەوتنی ناڤۆکی خاڵی وەرچەرخانی‏  ‎سێزدە ساڵ  دیپلۆماسی و هەنگاوێکی مەزنە  لە ‏دابین کردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهاندا.

فێدێریکا  موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپا

فێدێریکا  موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپاش  لە کاردانەوە بەرامبەر بە لێدووانەکەی ترەمپ سەبارەت ‏بە بەرجام   پێداگری کرد:   بەرجام  ڕێککەوتنێکی دوولایەنە نییە و  هی  هیچ وڵاتێکیش نییە  و  هیچ وڵاتێکیش ناتوانێ ‏کۆتایی پێ  بێنێ .‎

مەدلین ئالبرایتی

مەدلین ئالبرایتی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وتەکانی ترەمپ گوتی: " لاواز کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئاسایشی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە و تەریکمان دەخاتەوە لە نێو هاوپەیمانەکانماندا. وتەکانی ترەمپ زۆر بە تووڕەیی و پڕمەترسی بوو!"

لە لایێکی دیکەوە دکتۆر ئەستین (ڕێبەری پارتی سەوزی ئەمریکا) لێدووانەکەی ترەمپی بەم شێوەیە لێکدایەوە: " سیا دیمۆکراسیەتی ئێرانی لە ساڵی 1953 دا خست و لە جیاتی ئەو دیکتاتۆرێکی پڕمەترسی هێنایە کایەوە. ئێران و گەلانی دیکەش شەڕیان ناوێت، ئەوان تەنیا دەیانەوێ ئەمریکا دەستیان لێ بەردات."

خاتوو دایان فاینستاین، سێناتۆری ناسراوی دیمۆکرات لە ڤیلایەتی کەلیفۆرنیا لە کاردانەوەیێکی توونددا، ئەم هەڵویست گرتنەی ترەمپ لەمەڕ بەرجامی بە هۆکاری وەدیهاتنی کێشە و گێچەڵ بۆ ئەمریکا لە قەڵەم دا.

لە نێوخۆی ئەمریکاشدا، دەنگی ڕەخنە و ناڕەزامەندی لە ئاست وتەکانی ترەمپ بەرز بووەتەوە. کاربەدەستانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا، دیمۆکراتەکان و هەندێک لە ئەندامانی کۆماریخوازی کۆنگرێس وشداریان داوە کە چوونە دەری ئەم وڵاتە لە بەرجام، ئەمریکا تەریک دەخاتەوە و زەبر دەدات لە بەرژەوەندی نیشتمانیی ئەم وڵاتە. میدیاکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ژومارێک لە ئەندامانی دەوڵەتی ترەمپ بریتی لە وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک کۆماریش، چوونەتە ڕیزی نەیارانی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام.

 

سەرپەیڤ