تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 12:29 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی قسەی هەڵیت و پەڵیت سەرۆکی ئەمریکا دژی بەرجام

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بەر دووپاتکردنەوەی قسە هەلیت و پەلیتەکانییی دژی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ئیدعای کرد شیمانە وئەگەری کۆتایی هاتنی بەرجام ڕاستە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە ڕادەربڕینێک لە کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەی کابینە لەگەڵ   ژماریک لە وەزیران لە وان" جەیمز مەتیس و ڕێکس تیلێرسون" وەزیرانی بەرگری و دەرەوە لە بارەی بەرجام وتی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئێران هەر ئێستا ئەوە  لێکدانەوە و مۆتاڵەی لە سەر دا دەکرێت .

 سەرۆک کۆماری  ئەمریکا وتیشی،  ئەم ڕێککەوتننامەیە بۆ ئەو وڵاتە سامناکە.

لەلایەکی ترەوە، " رۆن دێرمێر" بالوێزی ڕژیمی زایۆنی لە واشنگتۆنیش وتی دۆناڵد ترەمپ بەڕاگەیاندنیی پێبەند نەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، بڕیاریکی بەتەواوەتی دروستی گرتووە .

 رژیمی زایۆنی و رژیمی ئالی سەعوود ، هاوڕەوت لەگەڵ یەکتری و بە پێچەوانەی کۆدەنگی جیهانی لەمەڕ پشتگری لە بەرجام لاگریان لە هەڵوێست گرتنەکانیی دژە ئێرانی ترەمپ کردووە . کاربەدەستە پایەبەرزەکانی دەوڵەتی ترەمپ لە وان ڕێکس تیلێرسون وەزیری دەرەوە و نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  رۆژی یەکشەممە وتیان ئەمریکا سەرەڕای وشداری ترەمپ لە بارەی چوونە دەر لەبەرجام، هەر ئێستا لەم ڕێککەوتننە دا ماوەتەوە .

 ترەمپ ١٣ ئۆکتۆبر لە ووتاردانیی وێڕای پەردە لادان لە ستراتژایی بە ناو تۆکمە و تازەی خۆی دژی ئێران ، جارێکی تر بەرجامی وەک خراپترین ڕیککەوتنیی میژووی ئەمریکا زانیوە و وتی هەرکات پێویست بزانێت ئەمریکا لەو ڕیککەوتننە دەباتە دەر . ئەم ڕادەربڕینانەی ترەمپ بەرەو ڕووی کاردانەوەکانیی بەربڵاوی جیهانی لە وان لایەنەکانی ئەوروپایی بەرجام و هەروەها یەکێتی ئەفریقا لە بارەی پێویستی پاراستنی ئەو ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە بووە . تاران بەردەوام جەختیکردووە کە بەرجام وەک ڕێککەوتننێکی تۆکمە دەزانێ کە ناکڕی دیسان لە بارەی ئەوەوە وتووێژبکەن و یان بیانهەوێ بیگۆڕنەوە و چاکسازیی بەسەر دابکەن و یان تۆکمەی بکەنەوە .

سەرپەیڤ