تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 12:33 Asia/Tehran
  • تایبەتی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1993 و بە هۆی بڕیارنامەیێک، ڕۆژی 17 ی ئۆکتۆبەری وەکوو ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و نەداری ڕاگەیاند. ڕێکخراوی نەتەوەکان پاشان ساڵی 1996ی وەکوو ساڵی نێودەوڵەتی بنەبڕ کردنی هەژاری ناودێر کرد.

ئەم هەنگاوە هەلێکی ڕەخساند بۆ بەفەرمی ناسینی مافی دەسکورتان و هەژارانی کۆمەڵگا لە پێناو بەشداری چالاکی ئەم چینە لە کاروباری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئامانجی جیهانێکی یەکسان و دادپەروەرانە. سەرەڕای ئەوەش ساڵانی 1997 تا 2006 لەلایان ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە وەکوو دەیەی بنەبڕ کردنی هەژاری ناودێر کرا. پەسەند کرانی ئەم دەیەیە، قەیراناوی بوونی دۆخی هەژاران و لێقەوماوان و پێویستی ڕاگەیشتن بەوانی ئاشکراتر کرد.

ئامارەکان پیشان دەدەن کە لەم دەیەی دواییدا، هەژاری لە جیهاندا پەرەی سەندووە و پتر لە سەتی 80ی حەشیمەتی جیهان داهاتی ڕۆژانەیان کەمترە لە 10 دۆلار. دیاردەی هەژاری نەک تەنیا لە وڵاتانی هەژاری ئەفریقی و ئاسیایی ڕوو لە گەشە بووە بەڵکوو زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانیش دەستەویەخەی ئەم دیاردە ناحەزە کۆمەڵایەتیەن. لە ئەمریکادا لە هەر 7 کەس، کەسێکیان لە دۆخی خوارەوەی هێڵی دیاریکراوی هەژاریدا دەژیت. لەلایێکی دیکەوە 85 کەسی یەکەمی دەوڵەمەند لە جیهان، بە قەد 3.5 ملیارد هەژار سروەت و سامانیان هەیە. لەسەتا 20ی حەشیمەتی جیهان هەر ئێستاکە بە داهاتی 1.25 دۆلار لە ڕۆژدا، ژیان دەبەنە سەر. بە پێی ئامانجە نوێیەکانی بانکی جیهانی، ژوماری ئەوانە هەتا ساڵی 2030 دەبێ هەتا ئاستی 3 لە سەت دابەزێ.

ئایینی ئیسلام هەژاری و دەسکورتی بە یەکێک لە کێشە و چەرمەسەرییە گەورەکان و لە ڕیزی بەڵاکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە قەڵەم داوە.
ئیسلام بۆ نەهێشتنی هەژاری لە جیهاندا، پلان و بەرنامەی زۆری وەکوو دانی خومس، خێرات و زەکات هەیە. وێڕای ئەوەش ئیسلام پێداگری لەسەر ئەم بابەتە هەیە کە هەموو کەسێک دەبێ لە پێناو مەعاش و ژیانی خۆیدا کار بکات و ئەندامێکی چالاکی کۆمەلگا بێت. لە لایێکی دیکەشەوە هەمووان ڕاسپێری دەکات بە یارمەتیدانی یەکتر و میهرەبانی و هاودڵی و تێدەکۆشێت بە بردنەسەری ورەی هاودڵی، هەژاری و نەداری لە کۆمەڵگا بسڕێتەوە و مرۆڤەکان بەرەو بەرامبەری ڕابکێشێت.

 

 

 

سەرپەیڤ