ڕاوێژکاری سەنای ئەمریکا : کاردانەوەی کونگرە سەبارەت بە بەرجام دیار نییە
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی سەنای ئەمریکا پێش بینی کردنی ئەمەی کە کۆنگرە لەبەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام چ کارێک دەکات ، بە دژوار زانی .
برایان کاتولیس ڕاوێژکاری سەنا و ئەندامی باڵای ناوەندی پێشکەوتنی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر وتی : ئەنگیزەی سەرەکیی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشت ڕاست نەکردنی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام، جێبەجی کردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی بوو .
کاتولیس وتیشی: ترەمپ دەیویست ئەم پەیامە بە هاوپەیمانانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بدات کە بەنیازە هەوڵی دژوارتر بەرامبەر بە ئێران لە ناوچە بگرێتە بەر، لەحاڵێکداکە لە نێوان قسە و کردەوەکانی بۆشاییەکی زۆر هەیە .
ڕاوێژکاری سەنای ئەمریکا هەروەها وتی : ترەمپ بە تۆمەتبار کردنی ئێران بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم دەیەوێ ئەم پەیامە بدات بە نوێنەرانی کۆنگرێس کە ئەوان هەوڵێکی زۆرتر بە دژی ئەم وڵاتە بەتایبەت بە دژی بەرنامەکانی مووشەکی و هەروەها ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران بگرنە بەر .
دوناڵد ترەمپ ڕۆژی هەینی سێزدەی ئوکتوبر وێڕای هەڕەشەکردن لەسەر چوونەدەر لەبەرجام، ستراتژیک بە ناو تۆکمەوتەواو نوێی خۆی بە دژی ئێران شی کردەوە .
یەکێتیی ئەورووپا و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دوای ئەم قسانەی ترەمپ ڕایانگەیاند : وەک ڕابردوو بەتەواوی داکۆکی لەبەرجام دەکات.