داعش هەڕەشەی لە جامی جیهانیی ڕوسیا کرد
تشرینی یهکهم 17, 2017 17:39 Asia/Tehran
تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕایگەیاند کاتی بەڕێوە چوونی موندیاڵی جیهانی پەلامار دەکاتە سەر ڕوسیا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکار نیوز، تاقمی تیرۆریستیی داعش کەئەم ڕۆژانە لە هەندێ وڵات گرفتێکی زۆری چێ کردووە، هەڕەشەی لە جامی جیهانی کردووە .
ئەم تاقمە تیرۆریستییە چەند کاتژمێر لەمەوبەر و بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک ڕایگەیاند کە لە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی پەلامار دەکاتەسەر ڕوسیا کە میوانداری ئەم پێشبڕکێیانە دەبێت .
موندیاڵی 2018 ی ڕوسیا ، کۆتایی جۆزەردانی ساڵی 1397 دەست پێ دەبێت.