تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ڕەوشی مرۆیی لە میانمار

ڕێکخراوی نەتەوەکان نیگەرانی دەربڕی لەبارەی دۆخی مرۆیی لە میانمار.

بەپێی ڕاپۆری سی ئێن ئێن، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، ڕەوشی مرۆیی لە میانمار شپرزەیە، لە کۆتایی مانگی ئاگۆست، پتر لە٦٣٠هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە ئەیالەتی راخین لە باکووری میانمار بەرەو بەنگلادش هەڵاتوون.

ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند؛ کاردانەوەی سوپای میانمار بەپەلاماری میلیشیاکان، بەمانای پاکتاوکردنی ئەتنییە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو پەناخوازانە تەنانەت لە بەنگلادشیش هەست بە هێمنایەتی ناکەن.

بەپێی ڕاپۆری یونیسێف، نزیک بە٣٤٠هەزار منداڵی ڕۆهینگیا کە چوونەتە بەنگلادش، لەبارودۆخێکی شپرزەدان و مەترسیی، هەڕەشەیان لێ دەکات.

تەنیا لەو حەوتەدا، دەیان هەزار پەناخوازی رۆهینگیا گەیشتوونەتە بەنگلادش کە پتر لە پێنج هەزاریان منداڵن.

بەپێی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان، لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیایی لە ئەیالەتی ڕاخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە کە لە٢٥ی ئاگۆستی ڕابردووە، تاوی سەندووە، زیاتر لەشەش هەزار موسڵمانانی رۆهینگیایی کوژراون، هەشت هەزار کەس بریندار بوون و پتر لە٥٠٠هەزار کەسیش بەرەو بەنگلادش هەڵاتوون.

سەرپەیڤ