تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • داوای هەنجومەنی پێوەندییە دەرەوەییەکانی یەکێتیی ئوروپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام)

ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی یەکێتیی ئوروپا(ECFR) داوای لەو یەکێتییە کرد، هەوڵدان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پەرەپێ بدات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئوروپا ئەمڕۆ شەممە لەڕاپۆرێکدا وێڕای وشداریدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی خەوشداربوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک، بۆ وێنە قووڵبوونەوەی کێشەو ناکۆکییە ناوچەییەکان و زیان وێکەوتن بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی، پێی داگرت: یەکێتیی ئوروپا و وڵاتانی ئوروپایی دەبێ شێلگیرتربن لەپاراستنی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی).

لە ڕاپۆری نوێی ئەو دامەزراوە توێژینەوەیی- ڕاوێژکارییەی یەکێتی ئوروپادا هاتووە؛ لێدوانی پڕووپووچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ بەرجام دەتوانێ ببێتە مایەی ناجێگیریی زیاتری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دیپلۆماسیی لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەریی پرسە ناوچەییەکان، بەرتەسک بکاتەوە.

ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی یەکێتیی ئوروپا ڕایگەیاندووە؛ ترەمپ شەڕگەلێکی لەپەیوەندیی لەگەڵ نەزم و تەکوزیی جیهانی دەس پێ کردووە، ڕاگەیاندنی چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئاووهەوایی پاریس، هێرش کردنەسەر یاساوڕێسای چارەسەریی کێشە لە ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی وهەڵس وکەوتی درێژخایەن لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، لەوێنەی ئەو شەڕ ونەبەردانەیە.

ئەو ئەنجوومەنە هەروەها پێی داگرتووە، بەگشتی، پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکی تازە لەگەڵ ئێران، باشترین ڕێگایە بۆ ئوروپا.

سەرپەیڤ