تشرینی دووه‌م 04, 2017 11:31 Asia/Tehran
  • باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا : واشنگتۆن تێگەییشتنێکی دروستی نییە لە پێوەندییەکانی ئێران و عێراق

باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی بە تایبەت " ڕێکس تیلێرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق دانی لە سەر ئەوە داناوە : واشنگتۆن تێگەییشتنێکی دروستی لە پێوەندییەکانی ئێران و عێراق نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، " رابێرت فورد" بەڕاشکاوی وتی تیلێرسۆن  بەڕای خۆی  بەدوای دنە دانیی هەستی نیشتمان خوازی عێراقییەکان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران  بوو.

"ڕێکس تیلێرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پینجشەممە ٢٩ ئۆکتۆبر لە دەوڵەتی عێراق داوایکرد بەرامبەر ئەوەی بە ئیدعای ئەو "دزەی ئێران"ـە خۆڕاگری بکات.

 تیلێرسۆن یەکشەممە ٢٢ ئۆکتبریش لە دیدار لەگەل " عادل ئەلجۆبەیر" وەزیری دەرەوەی ڕژیمی سەعوودی لە ریاز ئیدعای کرد ، میلیشیاکانیی شیعە کە دژی داعش لە عێراق دا شەڕیان دەکرد، ئێستا کارییان کۆتایی هاتووە و دەبێ بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان (ئێران).

سەرۆک وەزیرانی عێراق دووشەممە ٣٠ ئۆکتۆبر لە کاردانەوە بەو ڕادەربڕینانەی تیلێرسۆن بەڕاشکاوی وتی، ئیدعای ئامادە بوونی هێزە ئێرانییەکان لە عێراق بێ بنە مایە . " حەیدەر عەبادی" بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە هیچ کەسێک ئەو مافەی نییە بۆ عێراقییەکان  بڕیار بگرن  وتیشی  هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق " حەشەدی شەعبی" هەموو عێراقی و هیوای ئەو وڵاتە و ناوچەکەن .

 ئەمریکاییەکان بەردەوام خوازیاری لاوازکردنەوەی پێوەندییەکانی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقن، بەڵام بەغدا سەرەنجێکی بەو داوایەی ئەمریکاییەکان نەداوە . کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای دەوڵەتی ناوەندی عێراق تەنیا بە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕ دژی ترۆریستان یارمەتی مۆستەشاری ئەدات . یارمەتی ئێران بە عێراق لە شەڕ دژی ترۆریسم بووەتە هۆی ئەوەی داعش کە ئەمریکا لاگری لێوە دەکات ئەوە دواهەناسەکانی دەکێشێت .

سەرپەیڤ