تشرینی دووه‌م 04, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • هۆگری سەرۆکی ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر بە دژی کۆریای باکوور

ئەنجامی ڕاپرسی نوێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پییۆ نیشان دەدات زۆربەی ئەمریکاییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن سەرۆکی ئەو وڵاتە هۆگری ئەوەیە بە دژی کۆریای باکووری دەست بداتە هەوڵی سەربازیانە .

بەپێی ڕاپورتی ماڵپەڕی ئەمریکایی هیل،  ئەنجامی ڕاپرسیی ناوەندی  لێکۆڵینەوەیی پییۆ نیشان دەدات  سەتی هەشتا و چواری کۆماریخوازانی ئەمریکایی لەسەر ئەو باوەڕەن دونالد ترەمپی سەروکی ئەمریکا دەیەوێ بەدژی کۆریای باکوور  لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگرێ و سەتی هەشتا وسێی  دیمۆکراتەکانیش   وەها باوەڕێکیان هەیە  .

 بە پێی ئەم ڕاپرسیە  هەروەها  سەتی حەفتا و یەکیش  ڕایانگەیاندووە  ئەمریکا  دەبێ  هەڕەشەکانی کۆریای باکوور  زۆر جیددی  لەقەڵەم بدات  .

ئەم ڕاپرسیە ڕۆژانی  بیست و پێنج  هەتا سییەمی ئوکتوبەر  و چەند ڕۆژ بەرلە دەستپێکراانی سەفەری ئاسیایی ترەمپ ئەنجام بووە  .

ناکۆکی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور  لەبەر  هەڵوێستی شەڕخوازانەی دوناڵد ترەمپ زورتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە.

واشینگتۆن کە دەورێکی بێ وێنەی لە پەرەی ناکۆکییەکان لە شێوەدوورکەی کۆریا  دا هەیە ، هەمووکات  داوای وەستانی  تاقیکاری ناڤۆکی کۆریای باکووری کردووە بەڵام پیونگ یانگ  بەجاران پێداگری کردووە  هەتاکاتێک  کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی  هەڕەشەکانی دژە کۆریای باکوور درێژە پێ بدەن ئەم وڵاتەش   بەهێزکردنی توانایی سەربازی و توانایی  پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی  درێژە  پێ دەدات  .

سەرپەیڤ