خۆپیشاندانی خەڵکی بەریتانیا بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین
خەڵکی لەندەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بە دژی ڕژێمی زایۆنیستی ، داکۆکییان کرد لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاری و تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدان موسوڵمان، جوو و چالاکانی تاقمەکانی مەدەنی، ڕۆژی شەممە هاوکات لەگەڵ سەدەمین ساڵڕۆژی دەرکرانی بەیاننامەی بالفور وێڕای کۆبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لەدەن ، داوای ئازاد کرانی ناوچە داگیرکراوەکانیان کرد .
لەم کۆبوونەوەیە ناڕازیانەیە دا کەلەلایەن هاوپەیمانیی دژە شەڕ، هاوپەیمانی هاوپشتی دەربڕین لەگەڵ گەلی فەلەستین و ژومارێکی تر لە تاقمەکانی مەدەنی لایەنگری فەلەستین ڕێکخرابوو، بەشداران دوای بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک بۆ ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەرەو پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانیان کرد .
بەشداران وێڕای بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین، پارچەنووسگەلێکیان لەدەست دابوو کەلەسەری دا نووسرا بوو " فەلەستین دەبێ ئازاد بکرێت ".