جان کەری: دەوڵەتی ترەمپ خەڵکی جیهان بەلاڕێدا دەبات
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا وتی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە سەرنجدانی بەرنامەی" برگەی ڕۆژواو" (کۆتایی) لەبەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام)، خەڵکی جیهان لاڕێدەکات .
"جان کەری" وەزیری دەرەوەی پیشووی ئەمریکا لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ کەنالی تەلەفەزیۆنی "سی ئین ئین"وتیشی،مەسەلەی گرنگ ئەوەیە کە ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وڵامیی داوە و جیهان دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵکات.
جان کەری وتی، ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تا بە ئێستا هەشت جار پێبەندی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردووە ، کەوایە لە بەر چی ئەمریکا دەبێ وەکوو لایەنێک بێت کە گەرەکی بێت ئەو ڕێککەوتننە ناکاریگەر بکات .
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لەبارەی کۆریای باکووریش وتی، لە دەوڵەتی پێشوو هەولێکی زۆرمان لە بواری وتوویژ لەگەڵ پیونگ یانگ بەڕێوە چوو و هەوڵ دراوە چین ناچار بە خستنە ژێر گوشاری کۆریا بوون. جان کەری جەختیکرد، بەشێک لە قەیران لە نیمچە دوورگەی کۆریا دواهاتەکانی لەناکاوە و توئیتەکانی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا یەکێ لە برگەکانیی مەترسیدارە لەم بوارە دا.
ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی کە ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە ئالۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا دا هەیە، بەردەوام ڕاگیرانی تاقیکارییەکانی سەربازی و ناڤۆکی کۆریای باکووریان داواکردووە .
پیونگ یانگ بەجاران جەختیکردووە تا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری دریژە بدەن، ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە سەر بەهێز کردنەوەی تواناییەکانی سەربازی و توانایی پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی .