تشرینی دووه‌م 11, 2017 08:10 Asia/Tehran
  • بەشار ئەلجەعفەری: رژیمی ئیسرائیل جێی مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: هاوکاری نەکردنی رژیمی زایۆنیستی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و کەمتەرخەمیی ئەو رژیمە لەحاند داواکارییەکان بۆ پاک کردنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی کۆکوژ، ئاسایشی ناوچە دەخاتە مەترسی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەشار ئەلجەعفەری دوێشەو(هەینی) لەدانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ تاووتوێی ڕاپۆری ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتی: ڕۆژاوا هەوڵ دەدات سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی لە چەکە ئەتۆمییەکانی رژیمی زایۆنی، دوور بکاتەوە.

ئێستا رژیمی زایۆنیستی بەپێی ئامار و لێکدانەوەی جیاجیا، نزیک بە٣٠٠کڵاڤۆکی ئەتۆمی هەیە. ئەوژمارە کڵاڤۆکە ئەتۆمییە دەتوانێ جیهان لەناوببات.

بەشار ئەلجەعفەری هەروەها ئاماژەی کردە داکۆکییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریاو وتی: زایۆنیزم، هۆکاری سەرەکیی پەرەسەندنی توندوتیژی لەناوچەیە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا، بۆگۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە.

هێزەکانی سووریا بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لەچەند مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبری قورس وکاری لە تیرۆریستان بدەن.

سەرپەیڤ