تشرینی دووه‌م 11, 2017 11:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەکێتی ئوروپا لەسەر پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری یەکێتی ئوروپا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختی کرد لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) و داوای لەهەموو لایەنەکان کرد، بەڵێنە بەرجامییەکانیان بەتەواوەتی جێ بەجێ بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گییوم دی بویی دوێشەو(هەینی) لەدانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ تاووتوێی ڕاپۆری ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: ئاژانس تائێستا هەشت جار بەئەنجامدانی بەرفراوانترین پشکنینەکان، پێبەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردۆتەوە.

یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش لەو کۆبوونەوەدا جارێکی دیکە پێبەندبوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)ی پشت ڕاست کردەوە.

ئامانۆ بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ژماری دەسڕاگەیشتنەکان بە ناوەندە ناڤۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاستێکی باڵا دایە، وتی: ئێران هاوکاری زۆر شیاوی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەیە.

"وو هایتائۆ" و کۆرۆ بێسشۆ باڵوێزانی چین وژاپۆن لەڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە دانیشتنی کۆگەی گشتیی ئەو ڕێکخراوە ، داکۆکییان کرد لە درێژەی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام).

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران وگرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام، پەیمان شکێنی دەکات.

 

سەرپەیڤ