هاوخەمی دەربڕینی هۆڵندا لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزە ئێرانی و ئێراقی
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند شەوی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەری دا ، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزەی ئێرانی و ئێراقی .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوان و برینداران ولێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق هاوخەمی دەربڕی .
پێشتریش فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتیی ئەورووپا وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق، ئامادەیی ئەم دامەزراوەیەی بۆ بەشداری کردن لە ئۆپراسیۆنی فریاگوزاری ڕاگەیاند .
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوانی ئێران و ئێراق لەسەر ئامادەیی ئەم ڕێکخکراوەیە بۆ دانی یارمەتی بۆ لێقەوماوان پێداگری کردووە.
بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت وسێ دەهەم لە ناخی زەوینی شەوی دووشەممە ناوچە جۆربەجورەکانی ڕۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێراقی هەژاندەوە .
تائێستا زۆرتر لە 193 دوالەرزە لە پارێزگەی کرماشانی ئێران تۆمار کراوە .