ئامانۆ: ئێران جێبەجێ کردی خاڵەکانی بەرجامی درێژە پێ داوە
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی بەڵێنەکانی ئێران بەپێی بەجام خەریکە جێبەجێ دەکرێت وتی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا سەردانی هەموو شوێنە پێویستەکان لە ئێرانی کردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یوکیا ئامانۆ لە زانستگەی هارواردی ئەمریکا وتی : ئێران بە تەواوەتی پرۆتۆکولی ئلحاقی جێبەجێ کردووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی تائێستا هەموو ئەو شوێنانەی ئێران کە پێویست بووە سەردانیان بکات ، سەردانی کردوون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی 2003 وەک وڵاتی ئەندامی پەیامنی قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی ( ئێن پی تی ) بە ئامانجی پێشگیری کردن لە پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە جیهان، پرۆتۆکۆلی ئیلحاقی مۆر کرد .
هەرلەم حاڵەدا ، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وەک تەنیا دامەزراوەی خاوەن شیاوەتی بەسەر چالاکی ناڤۆکی وڵاتانی جیهان ڕۆژی دووشەممە واتە سێزدەی نوامبەر ، بۆ نۆیەمین جار پێبەندیی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی (بەرجام)ی پشت ڕاست کرد.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک ، لە ژانیڤەری ساڵی 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ کردنی بەرجام ، بێ بەڵێنی دەکات.
دوناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی هەوڵی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی پڕمەترسی وەسف کرد و داوای تێک دانی ئەوانی کردووە بەڵام جیهان نەیاری ئەم هەوڵە دوژمنانەیەی سەرۆکی ئەمریکایە.