تشرینی دووه‌م 15, 2017 09:57 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا لە  هەڵوێستی سیاسیانەی ترەمپ  بە دژی بەرجام

ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا ، هەڵوێستی سەرۆکی ئەم وڵاتەی سەبارەت بە بەرجام بە سیاسیانە وەسف کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، کەیس یەسون،  ئەندامی  مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا وتی :  بە پێچەوانەی ئەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا دەڵێت : بڕیاری ناوبراو  بۆ خۆبواردن لە پشت ڕاست کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران واتە بەرجام، دژایەتی هەیە لەگەڵ ئاسایسی نەتەوەیی .

سەرباری کارشکێنییەکانی ترەمپ بە دژی بەرجام،  زۆرێک لە سیاسەتڤانانی ئەمریکی لەوان ئەندامانی دەوڵەتی ئەمریکا، مانەوەی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی داوا کراوە.

سەرۆکی ئەمریکا، هەمووکات بە دژی بەرجام هەڵوێستی گرتووە و داوای چوونەدەری ئەم وڵاتە یان لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج و یەک کردووە.

سەرپەیڤ