تشرینی دووه‌م 17, 2017 13:50 Asia/Tehran
  • بیست و ھەشتی سەفەر و دوو شیوەنی لەبیرنەکراوەو دوو رووداوی دڵتەزێن

سەرەخۆشی بە بۆنەی وەفاتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (ص) و شەهادەتی ئیمام حەسەن (ع)

ئەمڕۆ، بیست و هەشتەمی مانگی سەفەر، ساڵهاتی کۆچی دوایی دڵتەزێنی پێغەمبەری راستي و دروستی، دوا پێغەمبەری جیهان، حەزرەتی موحەممەدی مستەفا (د.خ) و هەروەها شەهادەتی ئیمامی دووهەمی شیعەکان، ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع)ه

ساڵڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (ص) و شەهادەتی حه زرەتی ئیمام حه سەنی مۆجتەبا (ع) ئیمامی دووهەمی شیعەکانی جیهان

ئەوه ئێمەین که له هەرێمی وجودی ئاسمانیت دابڕاوین، ئەگینا کۆچ بۆ تۆ مانایەکی نیه تۆ هێنده مەزن و پایەبەرزی که نەمان و نەبوون له بەرامبەرت دا چۆک دائەدات و ڕەوتی زەمەن ئەو ڕۆحه ئاسمانیەت ناگرێتەوه،

تۆ لانکی چاکەکاری و ڕاچەڵەکاندنی،له پێواری ئەو وجووده پیرۆرزەت هێشتا ناوت بزوێنەری هەموو ڕاپەڕینێکی خوداییه و هەموو گیان بەخت کردن و له خۆبردووییەک پشت به مەزنایەتیی پەنجه شەفاعەتکارەکەت دەبەستێ ،ئای که چەنده سەخڵەته ، لەوە تەی له تۆکۆچمان کردووه و تۆمان له لا نیت بەس بەناوی پیرۆزت خۆمان له هەڵوەدایی و سەرلێشێوان دەرباز دەکەین

تۆ لانکی چاکەکاری و ڕاچەڵەکاندنی،له پێواری ئەو وجووده پیرۆرزەت هێشتا ناوت بزوێنەری هەموو ڕاپەڕینێکی خوداییه و هەموو گیان بەخت کردن و له خۆبردووییەک پشت به مەزنایەتیی پەنجه شەفاعەتکارەکەت دەبەستێ

ئەمڕۆ ئەو نیعمەتەی وا ئاسمان خەڵاتی زەوی كرد بوو برایەوه،زەوی بۆن و بەرامەی فریشتەكانی لێ بڕاوەو مەككه لەهەنگاوەكانی پیرۆزترین بوونەوه رو پاكیزەترین و جێی شانازی ترین خولقاوەی خودا چۆڵ بووە، تۆ بڵێی ئیدی فریشتەكان هاتوچۆی ئەم ویستگەیه نەكەن و پەیوەندیی نێوان ئاسمان و زەوی بپچرێت؟

ئەمڕۆ تەنیا ڕۆژی شیوەن نیه و ڕۆژی چاوەڕوانی و ئینتیزاریشه، چاوەڕوانی و ئینتیزاری تۆكمه وتە واوكەری ڕیسالەت و ئەركه ئاسمانیەكەت

بەڵام خۆ ئەمڕۆ تەنیا داخداری كۆستێك نین و خەمی كۆچی درێژەدەری ڕیسالەتیش بارێكه و هەوراز به هەوراز دەیكێشین، ئەو ئاڵایەی تۆشەكاندتەوه،لەو ڕۆژەوه هەتا ئێستا له زەوی نەكەوتووه و ماڵباته پیرۆزەكەت یەك لەدوای یەك و دەست به دەست هەتا ئەم چاخەی ئێمه شەكاندوویانەتەوه ئەمڕۆ تەنیا ڕۆژی شیوەن نیه و ڕۆژی چاوەڕوانی و ئینتیزاریشه، چاوەڕوانی و ئینتیزاری تۆكمه وتە واوكەری ڕیسالەت و ئەركه ئاسمانیەكەت

گڵکۆی پاکی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) له شاری مەدینه

بەبۆنەی ئەم رۆژەوە پێمان خۆشە کورتەیەک لە رێبازی ئەخلاقی و کردەوەیی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) وەبیر بهێنینەوە.پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) هەمیشە لە نێوان هاوڕێکانیدا هاودڵی و خۆشەویستی بەدی دێنا. بەڕێزیان ئەسحابەکەی بە باشترین ناو بانگ دەکرد، بەردەوام حاڵی ئەسحاب و یارانی خۆی دەپرسی و سەردانی دەکردن و لە کارەکانیدا لەگەڵ ئەوان راوێژي دەکرد.

بارەگای پاکی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) لەگەڵ قەبرستانی بەقیع

حەزرەتی موحەممەد (د.خ) بەردەوام سەری نەخۆشانی دەدا تەنانەت ئەگەر لە شوێنێکی زۆر دوور بوایە، ئەمەگدارترین مرۆڤی جیهان بوو سەبارەت بە بەڵێن و پەیمانەکانی، هەرکات شتێکی دەبەخشی بە هەژارێک بەدەستی خۆی دەیدایە و راینەدەسپارد بە کەسێکی دیکە

قەبرستانی بەقیع (ع)

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو وڕۆژی ساڵوەگەری وەفاتی حەزرەتی محەممەد (ص) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا (ع) لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە تایبەت لە شارە پیرۆزەکان لەوان مەشهەد ، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و قۆم ، باشووری تاران ، تازیە داری دەکەن .

شیوەن و ماتەمین لە شەو وڕۆژی ساڵوەگەری وەفاتی حەزرەتی محەممەد (ص) و شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەنی مۆجتەبا (ع) لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی

ئێمە وەک ستافی کاناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی ، کۆچی دوایی حەزرەتی موحەممەدی مستەفا (د.خ) و هەروەها شەهادەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع)، ئیمامی دووهەمی شیعەکانی جیهان لە هەموو موسوڵمانانی جیهان سەرەخۆشی دەکەین

 

سەرپەیڤ