تشرینی دووه‌م 18, 2017 12:12 Asia/Tehran
  • وەڵامی پتەوی نوێنەری سووریا بە بانگەشەی عەرەبستان لەدژ ئێران

نوێنەری سووریا لە کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بانگەشەی نوێنەری عەرەبستانی سەعوودی لەمەڕ دەسوەردانی ئێران لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی، ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی رۆژنامەی ئێران؛ ئەمجەد قاسم ئاقا، لە کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وەڵامدانەوە بە تۆمەت پاڵدانەکانی عەبدوڵڵا موعەلمی نوێنەری عەرەبستانی سەعوودی کە ئامادەبوونی ئێران لە سووریای بەبۆچوونی خۆی داکۆکی لە تیرۆریزم ناوبرد، وتی: ئامادەبوونی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا، یاسایی و بۆ بەرەڤانی هاوبەشە.

نوێنەری حکومەتی سووریا وێڕای شیاو وەسف کردنی پەیوەندییەکانی تاران و دەمشق، وتی: پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕووسیاش گەرم و دۆستانەیەو دوو وڵات بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش و بەرەی نوسرە کە داکۆکیی سەربازی و دراڤیی سەعودییەکانیان لەپشتە، هاوکاری دەکەن.

ئەمجەد قاسم ئاقا وتیشی: هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕووسیاو سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و داعشەو دەمشق شانازی بەو هاوکارییە دەکات.

نوێنەری سووریا لە کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: سووریا لە هێزە ئێرانییەکان بۆ یارمەتیدانی سووریا لەبەرەوووبوونەوەی تیرۆریستان ڕێز دەگرێ.

لەهەمان  کاتدا، نوێنەری عەرەبستانی سەعوودی لە کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیارنامەیەکی بەهاوکاریی کانادا لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤی میانمار پێشنیاردابوو کە ئێران ناڕەزایەتی خۆی پێشانداو لێوەشاوەیی عەرەبستانی لەخستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ لەبارەی وڵاتانی دیکە، ڕەت کردەوە.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستانی بە یەکێک لە پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ زانی و بەم پێیە وتی: ئەو وڵاتە ناتوانێ لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤی وڵاتانی دیکە قسەبکاو ڕای دەرببڕێ.

سەرپەیڤ