تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:01 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی حەریری لەگەڵ مەکرۆن

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەپاریس دیداری کرد.

حەریری ئەمڕۆ شەممەو لەسەر بانگهێشتنی مەکرۆن گەیشتە فەڕانسە. ناوبراو لە کۆشکی ئێلیزە لەلایەن مەکرۆن پێشوازی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس لەپاریس، ئەوە یەکەم ئامانجی حەریری پاش چوونەدەر لە عەرەبستانی سەعوودییە. ناوبراو لەبەرواری چواری نۆڤمبەر لە عەرەبستان، لەکارکشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی لوبنان ڕاگەیاند. بەبڕوای زۆرکەس، ئەو کارەی حەریری، لەلایەن عەرەبستانەوە ئەندازیاری کراوە.

هەواڵدەریی نیشتمانیی لوبنان لەوبارەوە ڕایگەیاند؛ حەریری بەمیشل عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، چوارشەممە بەمەبەستی بەشداربوون لەجێژنی رۆژی سەربەخۆیی، دەگەڕێتەوە لوبنان.

مەکرۆن تابەئێستا چەندین جار هەوڵی داوە هەتا لەو قەیرانەدا، دەوری ناوبژیوان بگێڕێ. پەیوەندیی نێوان فەڕانسەو لوبنان خاوەن مێژوویەکی چەندین سەدەیە.