تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی یاریدەری سەرۆک پەرلەمانی ئەفغانستان لەسەر هەڵوەشانی پەیمانی ئاسایشیی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا

یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەفغانستان، خوازیاری هەڵوەشانەوەی پەیمانی ئاسایشیی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی سپۆتنیکی ڕووسیا، هومایون هومایون لەقسەگەلێکدا وتی: ئەمریکاو ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) یارمەتیدەر نین لەپێناو جێگیرکرانی ئاشتی و ئاسایش لە ئەفغانستاندا، لەو ڕووەوە نوێنەرانی پەرلەمان دەبێ پەیمانی ئاسایشی لەگەڵ واشنگتۆن لێک بدەنەوەو پاشان هەڵیوەشێنن.

هومایون هومایون بەئاماژە بە بێ دەنگەی ئەمریکاو ناتۆ لەهەمبەر پەلامارە مووشەکییەکان لەخاکی پاکستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وتی: بەپێی پەیمانی ئاسایشی واشنگتۆن-کابول، ئەمریکاو ناتۆ لەسەریانە هەتا کاردانەوە پێشان بدەن بەرامبەر پەلامارەکانی پاکستان بۆسەر خاکی ئەفغانستان.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای پاکستان، پارێزگاکانی کنر و نەنگەرهار لەڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی لانیکەم بەهەزار رۆکێت پێکاوە.

بەتێپەڕینی زیاتر لەدوو ساڵ بەسەر ئیمزاکرانی پەیمانی ئاسایشیی کابول-واشنگتۆن، داوا بۆ پێداجوونەوە یان هەڵوەشانی ئەو پەیمانە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان، پێشاندەری پەرەی بێ متمانەیی بە ئەمریکایە لەمەڕ جێ بەجێ کردنی بەڵێنییەکانی لەهەمبەر ئەو وڵاتە.

ئێستا نزیک بە١٧هەزار سەربازی بیانی بۆ وێنە ١٤ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان جێگیرن.