تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:44 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕووسیا لە بارەی سەفەری شارومەندانی ئەم وڵاتە بۆ ئوروپا وئەمریکا

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە شارومەندانی ڕووس کە دەیانهەوێ لە سەروبەندی ساڵی نوێ زایینی بۆ ئەمریکا یا وڵاتانی ئوروپایی سەفەر بکەن لە بارەی ئەگەری پەلامارەکانی ترۆریستی لەم وڵاتانە وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ناوەندی کردەوە پێشان دان لەدۆخی قەیراناوی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆشەممە لە بەیان نامەیەکدا بە شارومەندانی ڕوس لە بارەی سەفەر بۆ ولاتانی ئوروپایی وئەمریکا لە پشودانی کریسمەس وساڵی نوێ زایینی وشداری ئەمنیەتی دا. لەم بایەن نامەیەدا هاتووە کە ئەگەریی پەلامارە ترۆریستیەکان لە شاری گەورەی ئوروپا وئەمریکا لە پشوودانی ساڵی نوێ لە بیستی دیسەمبەر هەتا بیستی ژانێڤەری زۆرە. لە ئەمریکا ووڵاتانی ئوروپایی لە مانگەکانی ئەم دواییە چەند پەلاماری ترۆریستی ئەنجام بوو کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانی خۆیانیان لەدەس دا وژماریەکی زۆریش بریندار بوون. زۆربەری ئەم پەلامارە ترۆریستیانە بەدەس ئەندامان ولاگرانی تاقمی ترۆریستی داعش ئەنجامی گرتووە ولە برێکی تر لە قەڵاچوو گروپیەکان  لە ئەمریکا ، شارومەندانی تاوانکاری ئەم وڵاتە دەوریان هەبووە. پەرەی پەلامارە ترۆریستیەکان کە ئەمریکا ووڵاتانی ئوروپایی لە حاڵیکدایە کە ئەم وڵاتانە لە ساڵەکانی ئەم دواییە بە پشتیوانی لە ترۆریستەکان بۆ ڕۆخانی دەوڵەتی سووریا پەرە ئەدەن بە بەهێزکردنی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش.

سەرپەیڤ