تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • وشداری دان لەبارەی شوێنهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی

کارناس ولێکوڵەری پرسە سیاسیەکان ، لەبارەی شوێنهاتی نەرینی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی وشداری دا.

ڕیچارد مورفی کارناس ولێکوڵەری مەسەلەکانی سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر وتی : چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمان نامەو ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی ، لەبارەی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بواری نێودەوڵەتی شک وگومان بەدی دێنێت. مورفی وتی: سیاسەتەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچوونە دەر لە ڕێککەوتن نامەکانی نێودەوڵەتی ، بەزیانی ئەم وڵاتە دەبێت. ئەم کارناسە سیاسیە پیداگری کرد: کەمتەرخەمی هەروڵاتێک بە بایەخ وپلە وپێگەی واژۆی خۆی وبەجێ هێشتینی پەیمان نامەیەک بە شێوەی یەک لایەنە دەبێتە هۆی بێ بایەخ بوونی ئەو وڵاتە. ترامپ لە کاتی دەسپێکرانی سەرۆک کۆمارەتی خۆی هەتا ئێستاکە ، هەوڵی داوە بە درۆشمی " سەرەتا ئەمریکا " لەڕێککەوتنە گرینگەکانی نێودەوڵەتی کە دەوڵەتە پێشووەکانیان واژۆیان کردووە ، بچێتە دەرێ. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەتا ئێستاکە فەرمانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئاووهەوای پاریس وڕێککەوتنی ئاسیا- پاسیفێکی دەرکردەووە ولەهەوڵ دایە لە رێککەوتنی تیجارەتی ئازادی ئەمریکای باکووری " نەفتا" وڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامیش بچێتە دەرێ.

سەرپەیڤ