ڕووسیا ساڵی ٢٠٢٠ پاپۆڕی گەردوونی دەنێرێتە مانگ
تشرینی دووهم 19, 2017 13:10 Asia/Tehran
ڕووسیا خەریکی چێ کردنی پاپۆڕی گەردوونی بێ شۆفێرە کە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری و نموونە دەچێتە مانگ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە تاس، ڕووسیا خەریکی چێ کردنی پاپۆڕێکی گەردوونی ٣٠ ملیۆن پۆندییە کە بۆ دۆزینەوە دەنێردرێتە مانگ. ئەو پاپۆڕە گەردوونییە بێ شۆفێر دەچێتە مانگ.
پاپۆڕی گەردوونیە کە Luna-۲۵ ناویەتی جەمسەری باشووری مانگ لێک دەداتەوە و نموونەیەک لە خاکی ئەوێ بۆ لێدانەوە و خوێندنەوە لە سەری دێنێتەوە بۆ زەوی.
ئەو پاپۆڕە گەردوونییە لە ٢٠٢٠ی زایینی دەنێردرێتە گەردوون.