تشرینی دووه‌م 21, 2017 09:35 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی پوتین و میری قەتەر/ باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرەی وتووێژەکەیان بوو

"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی" میری قەتەر شەوی سێشەممە سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە پێکەوە لە ڕێگای تەلەفوونەوە وتوێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لەم وتووێژە تەلەفووندییەدا سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی ناوچە لەوان قەیرانی قەتەر و  باروودۆخی سووریا بیر و ڕا گۆڕدراوەتەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، پوتین لەم وتووێژەدا میری قەتەری لە پرۆسەی ئامادە کردنی کۆبوونەوەی داهاتوویی سەرانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا (وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربڕ لە سووریا) ئاگادار کردەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک کۆماری ڕووسیا، چوارشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەر لە شاری سوچیی ڕووسیا سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا لەوان پرۆسەی کۆبوونەوەکانی ئاستانە وتووێژ دەکەن.

تا ئێستا حەوت خولی دانوستانی ئاستی بانی لە ئاستانە (پێتەختی کازاخستان) بە ئامادەبوونی لێژنەکانی دەوڵەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکداریی پێبەند بە ئا گربڕی گشتداگر و وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاشتی لە سووریا بەڕیوە چووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانە دیاری کردنی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە.

ئەم دانوستانانە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.

هێزەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری لە ماوەی جەن مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.

 

 

سەرپەیڤ