داکۆکی وەزیرانی دەرەوەی ئاسیا و ئەورووپا لە بەرجام
پەنجاویەک کەس لە وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئاسیا و ئەورووپا و کاربەدەستانی باڵای دیپلۆماتیک دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نایپیداوی میانمار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکی لە بەرجام داوای جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی کرد لەلایەن هەموو لایەنەکان.
سێزدەهەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی ئاسیا و ئەورووپا لە ژێر ناوی «ASEM» بە ئامادەبوونی 51 کەس لە وەزیرانی دەرەوەی ئاسیا و ئەورووپایی و شاندەکانی باڵای دیپلۆماتیک لە ڕۆژانی بیست و بیست و یەکی نوامبەر لە نایپیداوی میانمار بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم وەزیرانە دوای کۆبوونەوەی هاوبەش لە وان لێکدانەوەی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی کوشت و بڕ و ئاوارەیی پەناخوازانی میانماری ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە 33 خاڵ سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی دەرکرد.
لە خاڵی هەژدەی ئەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە : وەزیرانی ئامادە بوو لەم کۆبوونەوەیە داکۆکی خۆی لە ڕێککەوتننامەی بەرجام، ڕادەگەیەنن.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا سەرباری هەشت جار پشت ڕاست کرانەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام لە لایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وەک ئەندامێکی ئەم تاقمە هەمووکات بەرجام پێشێل دەکەن.