مۆگابەخۆی لەکار کێشایەوە
تشرینی دووهم 22, 2017 13:44 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی زیمبابوە باسی خۆلەکارکشانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد .
سەرۆکی پەرلەمانی زیمبابوە باسی لە کشانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیلنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرەنسا، سەرۆکی پەرلەمانی زیمبابوە دوێنی سێی شەممە ڕایگەیاند کە "ڕابێرت مۆگابە" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وازی هیناوە لە پۆستەکەی . کشانەوەی مۆگابە دوای ئەوەی ڕوویداوە کەپەرلەمانی زیمبابوە بەمەبەستی لێپێچینەوەی سەرۆک کۆماری کۆبوونەوەی پێکهینا. مۆگابە لە ٣٧ ساڵ لەمەو بەرەوە دەستەڵاتی لە دەست دابوو. سوپای زیمبابوە حەوتەی ڕابردوو دەستەڵاتی لەو وڵاتە گرتە دەست . بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئەنجام دراوە ، مۆگابە و گرەیس هاوسەری مافی پارێزراوبوونی تۆکمەیان پێدراوە .