تشرینی دووه‌م 22, 2017 19:46 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕووسیا، تورکیاو ئێران لە شاری سوچی، سێ ڕێکاری بنەڕەتی خستەڕوو بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا.

حەسەن ڕۆحانی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەشاری سوچی بەئاماژە بەوەی کە شەڕ لەدژ تیرۆریزم جارێ کۆتایی پێ نەهاتووەو نابێ سەرکەوتنی ئەم دواییەی دژ بەداعش، ئێمە لە درێژەی مەترسیی تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریاو ناوچە خافڵ بکا، وتی: لە ڕێکاری یەکەمدا ، پێویستە یارمەتی خەڵکی سووریا بدرێ هەتا بە یەکڕیزیی پێویست بۆ شکست هێنانی بەتەواوەتی بە تیرۆریزم لەوڵاتەکەیان ، درێژە بەدەن بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە نگریسەو لەو بەرەنگاربوونەوەدا، ڕێزدانان بۆ سەروەریی نیشتمانیی سووریا خەوشدار نابێ .

رۆحانی لەڕێکاری دووهەمدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێستا هیچ بیانوویەک لەئارادانییە بۆ ئامادەبوونی سەربازیی بیانییەکان لەخاکی سووریا بێ ڕێککەوتنی حکومەتی ڕەوای ئەو وڵاتە، وتی: پاش چەندین ساڵ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و لایەنگرانیان، خەڵکی سووریا لەبارودۆخێکدان کە بەقۆستنەوەی بارودۆخی نوێ دەتوانن داهاتووی خۆیان چێ بکەن کە تێیدا ئازادییە بنچینەییەکانی خەڵک دەستەبەرکراوە، جۆراوجۆری هۆزی وتایفی ڕێزی لێ بگیردری و گەلسالاریی جێگیر بکرێت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شیکردنەوەی ڕێکاری سێهەم بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا وتی: دەوری کۆمەڵگای جیهانی لەداهاتووی سووریا دەبێ لەسەر یارمەتیدانی خەڵکی ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی دەسڕاگەیشتن بە سەقام، چارەسەریی ئێش و مەینەتە مرۆییەکان و بنیات نانەوەی سووریا چڕبێتەوەو لەهەوڵی دەسوەردان و یان سەپاندنی ڕوانگەکانیان بەسەر خەڵکی سووریادا نەبن.

ڕۆحانی جەختی کرد: هەوڵی گشت داگری مرۆیی بێ تێبینیەکان و بەرنامەی کاری سیاسی، هێنانەدی شوێنێکی هێمن بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەو پەناخوازان بۆ زێدی سەرەکیان و گەشەی ئابووریی سووریا و بوژاندنەوەی تواناو پتانسێلەکانی بەرهەم هێنانی  ئەو وڵاتە لەڕێی هاوبەشیی ناوچەیی دەبێ لە بەرنامەکانی کۆمەڵگای جیهانی لە سووریادا بێت.

سەرپەیڤ