تشرینی دووه‌م 23, 2017 08:01 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەنجامی سەرەکیی کۆبوونەوەی سووچی، پێکهاتنی کۆنگرەی نیشتمانیی نێوماڵی سووریایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئامانج و ئەنجامی سەرەکیی کۆبوونەوەی سووچی پێکهێنانی کۆنگرەی نیشتمانیی سووری- سوورییە تا لە ڕێگای ئەو کۆنگرەوە هەموو نەتەوەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها چالاکی سووری لە بەرهەڵستکارانەوە تا لایەنگرانی دەوڵەت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سوچی کۆ ببنەوە و سەبارەت بە داهاتوویی سووریا بیر و ڕا بگۆڕنەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" ئێوارەی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هەواڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا کە پاش کۆبوونەوەی سووچی بەڕێوە چوو، وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی سووری _ سووری ئەوەیە کە بوار خۆش بکات بۆ داڕشتنی یاسای بنەڕەتیی نوێ لە سووریا و لە ڕێگای ئەوەوە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادوەرانە لەم وڵاتە بەڕێوە بچێ کە ئەمە دەتوانێ پەیامی ئاشتی و پاوەجێی بۆ هەموو ناوچەکە بێ.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بەوەی کە ئەمڕۆکە هەنگاوی نوێ لە ئاراستەی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکەدا و لە سووریا هەڵگیردراوە وتیشی: بڕیار درا وەزیرانی دەرەوە، سەرۆکانی ئەرکانە هاوبەشەکانی هێزە چەکدارەکان و بەرپرسانی هەواڵگری و ئەمنیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بوار خۆش کەن بۆ پێکهاتنی کۆنگرەی نیشتمانیی سووری- سووری.

ڕۆحانی بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هاوکاریی تاران، مۆسکۆ و ئانکارا لە چوارچێوی ئاشتی و پاوەجێی ناوچەکەدا درێژەی دەبێ راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران، ڕووسیا و تورکیا هەمووان بانگ دەکەن بۆ هەوڵ دان لە پێناو دامەزراندنی ئاشتی بۆ پاوەجێیەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە گرینگایەتیی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سوچی رایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە کاتێک بەڕێوە چوو کە داعش لە سووریا و ئێراق تەواو تیاچووە و سەرکەوتنێکی گەورە لە هەمبەر تیرۆریزم لە ناوچەکە بەدەست هاتووە.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئەوە بە هەموو جیهان سەلمێندرا کە تیرۆریزم ناتوانێ ئامرازێکی گرینگ بێ  بۆ وڵاتان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

سەرپەیڤ