تشرینی دووه‌م 24, 2017 10:13 Asia/Tehran
  • ترەمپ کچ و زاواکەی لە کۆشکی سپی وەدەرنا

سەرۆک کۆمارتی ئەمریکا داوای لە ئیڤانکای کچی و "کۆشنەر"ی زاوای کرد کە کۆشکی سپی بەجێ بێڵن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە گۆڤاریی "ڤێنتی فێر" دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر ئەوەی کە "جارد کۆشنەر"ی زاوای راوێژکاریی سیاسیی بێسوود "جارد کۆشنەر"ی زاواز و ئیڤانکاری کچی کرد کە کۆشکی سپی بە جێ بێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان لە نیۆیۆرک.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لەو راسپێرییانەی کۆشنەر بە ترەمپی کردبوو ، پێشنیاری داکۆکی لە "لۆتر سترێنگ" لە قۆناغی یەکەی هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی لە ئەیالەتی ئالاباما بوو کە بەرامبەر بە "ڕۆی مۆر" دادوەری پێشوو دۆڕاندی.

"کۆشنەر" و "ئیڤانکا" هەروەها لە گرینگترین کەسایەتییەکانی هاوپێوەند بە دەستێدابوونی بانگەشەیی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکان؛ مەسەلەیک کە خۆی هۆکارەێکی دیکەیە بۆ سوور بوونی ترەمپ لە سەر ئەوەی کە ئەو دوانە واز لە چالاکیی لە کاروباری دەوڵەتیدا بێنن.

پێشتریش مێدیاکان باسی ئەوەیان کردبوو کە پارێزەرانی سەرۆک کۆمار ی ئەمریکا داوایان لە ترەمپ کردووە کۆشنەر لە پۆستی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆمارەتی وەلا نێت.

دەگوترێ کۆشنەر لە کاتی ململانێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکادا، دیدارێژی هەبووە لەگەڵ پارێزەرێکی ڕووس بۆ ئەوەی زانیاری نگەتیڤ سەبارەت بە "هیلاری کلینتۆن"ی خەنیمی هەڵبژاردەیی ترەمپ بخاتە بەردەستی.