تشرینی دووه‌م 24, 2017 18:44 Asia/Tehran
  • داواکاریی یونان بۆ سەرمایەدانانی ئەورووپا لەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی یونان، سەرمایەدانانی ئەورووپا لەم وڵاتەی ، داوا کرد .

کەناڵی هەواڵی فرانس 24 رایگەیاند: ئەلکسیس  سیپراس  سەرۆک وەزیرانی یونان  هەوڵ  دەدات بە پشت بەستن بە سەرمایەدانی چین لە یونان لە کاتی قەیرانی  ئابووری ئەم وڵاتە، دڵنیایی دایە ڕێبەرانی ئەورووپایی سەبارەت بە سەرمایە دانان لە وڵاتەکەی  .

سیپراس  لە وتووێژ لەگەڵ  ڕۆژنامەی فیگارۆ  وتی : ئەم دواییە ئەولەویەتی ئەورووپا ئەمە بوو کە یونان لەگەڵ سیاسەتی  دەست پێوەگرتن، تەمێ بکات و باسی سەرمایەدانان لە ئارادا نەبوو بەڵام یونان بۆ کەسانی تر زۆر سەرنج ڕاکێش بوو و چینییەکان لەم دەرفەتەکە کەڵکیان وەرگرت و لە یونان سەرمایەیان دانا.

پێش بینی دەکرێت  گەشەی ئابووریی یونان لە ساڵی 2017 بگاتە سەتی دوو و لەساڵی 2018  بگاتە سەتی چوار .

یونان لە چەند مانگی ڕابردوو یەکەم هەنگاوەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی ئابووری  هەڵگرتووە بەڵام  قەرزی ئەم وڵاتە هێشتا زۆر زۆرە  و  لە ئاستی سەتی  180ی بەرهەمی ناخالیسی ناوخۆییەکەیەتی.

سەرپەیڤ