تشرینی دووه‌م 24, 2017 18:57 Asia/Tehran
  • دەستپێکی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز لە بولیوی

چوارەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز لە سانتاکرووزی بولیوی دەستی بەکارکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  لەم کۆبوونەوەیە ئیسحاق  جەهانگیری  جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران بە نوێنەرایەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوو  .

وەزیری نەوتی ئێرانیش لەم کۆبوونەوەیە هاوڕێی ناوبراوە.

کۆگەی وڵاتانی بنێری  گاز ئێستا داگری دوازدە وڵاتی بەرهەم هێنەر و بنێری گازی سرووشتییە کە لە سێ دوورگە دان ، ئەمریکا، ئاسیا و ئەفریقا و ئەندامانیشی  ئەلجەزایر، بولیوی ، گینەی ستوایی، میسر، ئێران، لیبیا، نیجرییا، قەتەر، ڕوسیا، ترینیداد و توباگو، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڤێنزوئێلان.

هەروەها ئەم کۆگەیە حەوت ئەندامی چاوەدێری هەیە  کە بریتین لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێراق، کازاخستان، هۆڵندا ، نەرویج، عومان و پرۆ.