ڕزگارکردنی گیانی زۆرتر لە 1500لانەوراز لە زەریای مەدیتەرانە
گاردی لێوارەیی ئیتالیا باسی ڕزگار کرانی زۆرتر لە هەزار وپێنسەت ئاوارە و کۆچبەری نایاسایی کرد لە دەریای مەدیتەرانە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا،گاردی لێوارەیی ئیتالیا و ڕێکخراوی نادەوڵەتیی ئێس ئۆ ئێس ڕایانگەیاند : ڕۆژی پێنج شەممە لە ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی کە لە ئاوەکانی مەدیتەرانە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا تووشی گرفت ببوون 108 کۆچبەری نایاسایی لەوان شازدە ئافرەت و سی و چوار منداڵ بوون کە زۆربەیان هاوڵاتی ئەفریقی ئێریترەیی بوون.
ڕێکخراوی ئێس ئۆ ئێس هەروەها ڕایگەیاند بە هاوکاری گاردی لێوارەیی ئیتالیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ، زۆرتر لە 1500 کۆچبەری نایاساییان لە ئاوەکانی مەدیتەرانە ڕزگار کردووە.
هەرمانگ هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی وڵاتانی شەڕلێدراو و قەیراناوی ئەفریقی بۆ هەڵاتن لە هەرج و مەرج و بشێوی و ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتانە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی خاکی لیبیا و بە تێپەڕین لە دەریای مەدیتەرانە خۆیان بگەیەننە ئەورووپا و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ژومارێک لەوان لەم سەفەرە ئاڵۆزەدا گیانیان لە دەست دەدەن.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری، ژوماری کۆچبەرانی نایاسایی و ئاوارەکان کە لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە تائێستا لە دەریای مەدیتەرانە کوژراون ، نیزیکەی سێ هەزارکەس ڕاگەیاندووە.