تشرینی دووه‌م 27, 2017 13:58 Asia/Tehran
  • گەیشتنی پاپا فرانسیس بۆ میانمار

پاپافرانسیس رێبەری کاتولیکەکانی جیهان بۆ لێکدانەوەی دۆخی موسڵمانانی رۆهینگیا ، ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە میانمار .

 بە پێی راپۆرتی فرانس پرێس ، پاپا فرانسیس بۆ گەشتێکی چوار رۆژە بۆ وڵاتێک کە بە هۆی هەڵسوکەوتی توند و تیژانەی حکومەتەکەی لە گەڵ موسوڵمانانی رۆهینگیا رووبەڕووی شەرمەزارکردنی جیهانیە ، گەیشتە فڕگەی نێودەوڵەتیی یانگۆنی میانمار .

گەشتەکەی پاپا بۆ میانمار لە کاتێک دایە کە حەوتەی رابردوو چاودێری مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی راپۆرێک لە تۆمارکردنی بەڵگەیەکی زۆر لە تاوانکاری و جینۆساید لە دژی موسوڵمانانی رۆهینگیا لە لایەن ئەرتەشی میانمارەوە پەردەی لادا .

تاونکاریەکانی دژی موسوڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگەی راخین لە رۆژاوای میانمار لە لایەن هێزەکانی ئەرتەش و بوداییە دەمارگرژەکانەوە لەم وڵاتەدا کە لە 25 ی ئابی رابردووەوە دەست پێ بووە تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کوژراو و هەشت هەزار بریندارو سەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتوەتەوە .

سەرپەیڤ