ڕێکخراوی نەتەوەکان: هەشتەمین خولی وتووێژەکانی ژنێڤ دەستپێکرا
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە باسی دەستپێکرانی هەشتەمین خولی وتووێژەکانی ژنێڤ بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریای کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ستفان دووجاریک، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی شاندی ناڕازیانی سوری ئێستا لە ژنێڤی سویسڕان وتی : ئەم شاندە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی لەگەڵ ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا، دیداری کرد .
دوجاریک وتیشی: شاندی وتووێژکاری دەوڵەتی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە دەچێتە ژنێڤ .
وتووێژەکانی ژنێڤی حەوت، حەڤدەی ژووئیە کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ.
وتووێژەکانی ژنێڤ لەحاڵێکدا درێژەی دەبێت کە وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا توانیویانە لە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی و بەڕێوە بردنی کونگرەی نەتەوەیی سوریا ، هەنگاوی بە کردەوەی گرینگ هەڵگرن.
سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا و دامەزراندنی ڕێکارێک بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە چوارشەممەی ڕابردوو لە سووچی ڕووسیا کۆبوونەوە.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا، دوای کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش وێڕای پێداگری دووبارە لەسەر سەروەری، دەسەڵات، یەکێتی و یەکڕیزی خاکی سوریا، ڕێککەوتن هەتا شکست هێنانی تۆکمەوتەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان، هاوکارییەکانیان درێژە پێ بدەن .
هەرلەم حاڵەدا ڕۆحانی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ پوتین و ئەردوغان، پێداگری کرد : ئامانج و ئەنجامی سەرەکیی کۆبوونەوەی سووچی ، پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی سوری - سورییە هەتا بەو هویەوە هەموو ئەتنەکان، ئایینزاکان و چالاکی سوریا لەوان نەیاران و لایەنگرانی دەوڵەت لە داهاتوویەکی نیزیک لە سووچی کۆبنەوە و سەبارەت بە داهاتووی سوریا باس و ڕاوێژ بکەن.