کانونی یه‌که‌م 05, 2017 20:47 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: مەنتقی ئەمریکا لەبارەی بەرجام ڕوون نییە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مەنتقی کردەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بۆ ڕووسیا ڕوون و شەفاف نییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیتارتاس لە مۆسکۆ، سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە وشداریی دا: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام)، پێشاندەری لاوازیی واشنگتۆنە وەک یەک لە لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەو هەلی چارەسەریی پرسی چەکی کۆکوژ لەڕێی دانوستان، لەحاڵەتەکانی دیکەدا، دەباتە ژێر پرسیار.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: پیونگ یانگ بەوردیی سیاسەتی واشنگتۆن لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێوشوێن دەگرێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٣ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ بێ گرینگیدان بە نۆ ڕاپۆری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هاوپێوەند بە پشت ڕاست کردنەوەی پایبەندیی ئێران بە بەرجام، خۆی بوارد لە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتەو هەڕەشەی چوونەدەر لەبەرجامی هێنایە ئاراوە.

لەهەمان کاتدا تیلرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لەبروکسل لەکاردانەوە بە نەیارەتییەکانی ئوروپا لەگەڵ رەوتی دژە بەرجامیی ترەمپ ڕایگەیاند: واشنگتۆن داکۆکی دەکا لە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.

سەرپەیڤ