نەیاریەتی مۆگرینی لەگەڵ ڕاگواستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس
بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا نەیاریەتی کرد لەگەڵ کردەوەی یەکلایانەی واشنگتۆن لەمەر ڕاگواستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس.
" فێدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا لە دیدار لەگەڵ "ڕێکس تیلرسۆن" ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڕاشکاوی وتی هەر چەشنە کردەی ئەمریکا لە مەڕ بالوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیبەوە بۆ بەیتۆلمۆقەدەس و بەفەرمی ناسێندرانی ئەو شارە وەکوو پێتەختی ڕژێمی ئیسرائیل مەترسیدار دەبێت و دەتوانێ ببێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی تێکهەڵچوونەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مۆگرینی وتیشی، دەبێ لە ھەرچەشنە کردەیەک کە هەوڵەکانیی سازیش لە نێوان ڕژێمی ئیسرائیل و فەلەستین بخەوشینێت بەشێوەی جددی خۆببوێرن.
گەڵاڵەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بۆ راگواستنەوەی باڵیوێزخانەی ئەمریکا لە تیل ئەبیبەوە بۆ بەتیۆلمۆقەدەس بەرەوڕووی نارەزایەتی تووندی فەلەستینیەکان و کۆمەڵگەی جیهانی بۆتەوە .
بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ،هەر وەها رۆژی سێی شەممە لە وتوویژی تایبەت لەگەڵ یورونیوز وتی، ئەم یەکێەتییە وەبیر ئەمریکا دەهینێتەوە کە ریککەوتنی ناڤۆکی بەرجام هی یەک و یان دوو وڵات نییە، بەڵکوو بڕیارنامەیەکی ڕێکخراوی نەتەوەکانە و ئەوروپا چاوەڕوانی دەکات هەموو لایەنەکان بە تەواوەتی ڕێزی لێ بگرن.
ئەمریکاییەکان لە مانگەکانی ئەمدواییە بە ئیدعای ئەوەی بەرجام تەنیا قازانج و بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین دەکات بە دوای گۆڕینی برگەکانی بەرجام ھەڵوەشاندنەوەی دان .
لە سەر ئەم بنەمایە ئەمریکاییەکان خوازیاری تیکەڵاو کردنیی مەسەلەکانی نا ناڤۆکی لە وان بەرنامەی مووشەکی ئێران لەگەڵ بەرجامن .