کانونی یه‌که‌م 09, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • قەرزی ٣٩ ملیار پۆندی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی هەینی ڕایگەیاند پێش بینی دەکرێت لەندەن بۆ چوونە دەر لە یەکێتی ئەوروپا، ناچار بە دانی ڕادەیەکی یەکجار زۆری پارە لە نێوان ٣٥ تا ٣٩ ملیار پۆندە بۆ دانەوەی قەرزەکانیی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ڕیژەیە لە کۆبوونەوەیەک لە نێوان کاربەدەستانی وەزارەتی خەزنە داری بەریتانیا و دانووستانکاری پایەبەرزی یەکێتی ئەوروپا لە کاروباری برگزیت  دا ریککەوتنی لە سەر دا کراوە .

 بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە ، بەریتانیا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ زایینی واتە دوو ساڵ دوای چوونە دەری فەرمی  لە یەکێتی ئەوروپا ، هەروەها لەمەڕ دابینی بووجەی ئەم ناوەندە بەشداری دەبیت .

 دانی ئەم بڕە پارە یەکجار زۆرە بە پێچەوانەی ئیدعای لاگرانی بێرگزیت لە سەر بنەمای کەمکردنەوەی سەرەکیی خەرجە داسەپێندراوەکانە لەمەڕ ئامادە بوون لە یەکێتی ئەوروپۆا دا. خەڵکی بەریتنیا (ئینگیس، سکاتلەند، وێلز،و ئیرلەندی باکووری)، ٢٣ ژوئەنی ٢٠١٦ بە ەبشداری لە کۆپرسییەک دەنگیان داوە بە چوونە دەری ئەم وڵاتە لە یەکیەتی ئەوروپا.

 دانووستانەکانی برێگزیت( چوونە دەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) لە مارچی ٢٠١٧ەوە لە نێوان بروکسێل و لەندەن دەستپێکراوە و دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ تا لارچی ٢٠١٩ بەئاکامی بگەینێت .

 " ژان کلۆد یونکێر"  سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و " ترزامەێی"  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  رۆژی هەینی لە بروکسێل ڕایگەیاند دوو لایەن  دەستیان ڕاگەییشتووە.بە ڕێککەوتنێک لە بارەی دەستپێکرانی لێکدانەوەی مەسەلە بازەرگانییەکان و هەر وەها مافەوانی شارومەندان .

سەرپەیڤ