ڕاپۆڕتی پەرلەمانی بریتانیا سەبارەت بە پاکتاوکرانی ڕەگەزی لە میانمار
کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا لە ڕاپۆڕتێکدا کاربەدەستانی میانماری تاوانبار کرد بە پاکتاوکرانی ڕەگەزی لە ئیالاتی ڕاخین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاناتولی کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا لە ڕاپوڕتێکدا لە ژێر سەردێڕی توند و تیژیەکانی ڕاخین و وڵامی بریتانیا ڕایگەیاند توند و تیژیەکان لە و ناوچە گەیشتووەتە ئاستی پاکتاو کرانی هۆزی . بە پێی ڕاپۆڕتی کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا توند و تیژیەکان دژی دانیشتوانی ئیالاتی ڕاخین دەتوانێ وەک جەنایەت دژی مڕۆڤایەتی و بەرە کوژی بناسێندرێت . کومیسیونی دەرەوەیی پەرلەمانی بریتانیا مینگ ئانگ هلیانگ فەرماندەری ئەرتەشی میانماری بە هۆکاری سەەرکی کوشتار لە ئیالاتی ڕاخین ناساندووە . لەو ڕاپوڕتەدا هەروەها ڕەخنە گیراوە لە هەڵوێست وەرگرتنی ناڕوونی بریتانیا لەو بارەوە . لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە دەوڵەتی بریتانیا درێژە ئەدات بە لاگری لە دەوڵەتی ئانگ سان سووچی لە میانمار سەرەڕای توند و تیژیەکانی ڕاخین . ئەرتەشی میانمار و میلیشیاکانی بوداییاز 25 ئووتی دەستی دایە بەرە کوژی و پاکتاو کرانی هۆزی دژی موسوڵمانەکانی ڕووهینگیا کە بە هۆیەوە هەزاران کەس کوژران و سەدان کەسیش هەڵاتوون .