کانونی یه‌که‌م 12, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • واشینگتۆن تایمز: ڕەنگە ترەمپ بەتەواوی لە کۆ هەنگاو (برجام )بکشێتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی نووسی : دوابەدوای هاوڕێیەتی نەکردنی کۆنگرە لە بواری پەسەند کردنی بایکۆتی نوێ بەدژی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا لەوانەیە هەتا نیوەی ژانیڤەری بە تەواوەتی لە بەرجام بکشێتەوە.

ڕۆژنامەی ئەمریکایی واشینگتۆن  تایمز،  ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێک دا نووسی  کە کۆنگرەی ئەم وڵاتە  لەوانەیە  ماوەی دیاریکراوی پێ وشوێن گرتنی  داواکارییەکانی  دونالد ترەمپ  ی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی  دژوارتر  بەرامبەر بە بەرجام لە بیر بکاتەوە و لەگەڵ بایکۆتە نوێکان بە دژی ئێران ڕازی نابێت  و  دیاریکردنی چارەنووسی  بەرجام دیسان  دەخاتە ئەستۆی ترەمپ .

ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت  کە  هەوڵی کۆماریخوازان بۆ  دانانی هۆکارێک کە بتوانێ  دیسانەوە بایکۆتی توندتر بە دژی ئێران  پەسەند بکات هەتا ئەمڕۆ سێ شەممە  هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆتایی ماوەی دیاریکراوی  ناڕەسمیی شەست ڕۆژەیە  کە دەوڵەت بۆ کۆنگرە دیاری کردووە هەتا ڕەوشی بەرجام لێک بداتەوە  وئەگەری  سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەدژی ئێران  هەڵوەشێننەوە.

سەرپەیڤ