کانونی یه‌که‌م 12, 2017 17:22 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: درێژە دەدەین بە داکۆکی لە حکومەتی یاسایی سووریا

وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ درێژە دەدات بە داکۆکی کردنی لە حکومەتی یاسایی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی کە بەشی زۆری ئەرکەکانی لەشکرییانی ڕووسی لە سووریا کۆتایی پێهاتووە، ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی داوە، بەشی زۆری یەکە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتە هەڵمەتی چوونەدەر و کشانەوە لە سووریا دەس پێ بکەن.

پسکۆف وتیشی: بێتوو پێویست بکا، ڕووسیا هێرشی ئاسمانیی ئامانجمەند لەدژ بنکەو پێگەکانی تیرۆریستان لە سووریا ئەنجام دەداو دەوریش دەگێڕێ لە گەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسی لەو وڵاتە.

رووسیا لە کۆتایی سیپتەمبەری٢٠١٥ لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی یاسایی سووریاو لەچوارچێوەی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەو وڵاتە، یەکەکانی هەوا-فەزا، بۆمب هاوێژەکان و یەکە دەریایی و ژێردەریاییەکانی بۆ بۆردومانی مۆڵگه و پێگەی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە بەکارهێنا.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ