کانونی یه‌که‌م 13, 2017 08:09 Asia/Tehran
  • مۆگرینی: پاراستنی بەرجام پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە

بە رپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا رۆژی سێ شەممە جارێکی تر لە سەر گرنگایەتی ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک جەختیکرد و وتی: پاراستنی بەرجان ، وەک پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە .

 بە وگێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " دێدریکا مۆگرینی" لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە " ستراستبورگ" ی فەرەنسە بە ڕاشکاوی وتی لاوازی ڕیککەوتنێکی چەند لایانەکە ئەنجوومەنی ئاسایش پشت ڕاستی کردووە قەبووڵناکات.

 بە رپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا بەر لەوەیش بەجاران بە جەختکردن لە سەر ئەم بابەتە کە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش " بەرجام" هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە، لەم رێککەوتنە  نێو دەوڵەتییە  پشتگری کردووە .

 ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا وئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانیی ئەم تاقمە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنەوەی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.

" دۆناڵە ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش  وەک ڕیککەوتنێکی سامناک ناو لێدەبات و خوازیاری تێکدانیی ئەوە، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .

سەرپەیڤ