کانونی یه‌که‌م 13, 2017 11:01 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانیی دوو گەڵاڵەی دژە ئێرانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

لیژنەی یاساکانیی ئەنجوومەنیی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی سێی شەممە لە درێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی واشنگتۆن دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دووگەڵالەی دژە ئێرانی و بە پێچەوانەی بەرجام ، شەفافیەتی دراوی و کڕینی فڕۆکەی پەسەند کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، دوو گەڵاڵەی " شەفافیەتی دارایی کاربەدەستانی ئێران" ناسراو بە H.R. 1638 وهەر وەها یاسای " زۆرتر بوونەوەی چاوەدێریی بە سەر دەستڕاگەییشتنی ئێران بە ئیعتباراتی دراوی" هاوپێوەند بە قەدەخەی فڕۆشتنیی فڕۆکە بە ئێران ناسراو بە H.R. 4324 بە هەشت دەنگی ئەرێ بەرامبەر چوار دەنگی نەیار لە لیژنەی یاساکانیی (بەریتانیائەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کردووە .

"یاسای شەفافییەتی داراییەکانی کاربەدەستانی ئێران"،" ستیو مەنوچین" وەزیری خەزنە داری ئەمریکا ناچار بە ئاراستە کردنیی ڕاپۆرتێک لەبارەی داراییەکانیی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران  دەکات .

 " یاسای زۆرتر بوونەوەی چاوەدێری بە سەر دەستڕاگەییشتنی ئێران بە ئیعتباراتی دراوی یش بارودۆخ بۆ کڕینی فڕۆکەی موسوفیر هەڵگر لەو بەشگەیانە کە لەئەمریکا چالاکی دەکەن دژوارتر دەکاتەوە .

 دەوڵەت و کۆنگرەی ئەمریکا ، بەردەوام بە پێچەوانەی برگەکانیی بەرجام بایکۆت گەلێکی یەکلایانەیان دژی ئێران بەریوە بردووە .

 ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پینج کۆیەک(بەریتانیا ، فەرەنسا، روسیا جین ، ئەمریکا وئەلمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجیکراوە ،

بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانیی ئەم تاقمە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنەوەی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.

" دۆناڵە ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش  وەک ڕیککەوتنێکی سامناک ناو لێدەبات و خوازیاری تێکدانیی ئەوە، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

 

سەرپەیڤ