کانونی یه‌که‌م 13, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندرانی ئامادەیی تیلێرسون بۆ وتوویژ لەگەڵ کۆریای باکووری

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنگتۆن هۆگری ئەوەیە بە بێ هیچ پێشمەرجێک لەگەڵ پیونگ یانگ لە بارەی پرسی چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکووری وتووێژ بکەن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری یونهاپ، ریکس تیلێرسون، ڕۆژی سێی شەممە لە ئەنجوومەنی ئاتلانتیک لە واشنگتۆن،  کۆریای باکووری بە هەرەشەیەکی جیددی و رۆژ بۆ رۆژزیاتر دژی جیهان و ەئمریکا زانی و ئیدعای کرد هەرەشەی کۆریای باکووری بەڕادەیەک زۆربۆتەوە کە زیاتر لەوە ناتوانین لەبەر چاوی نەگرین.

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی ئەمریکا گەرەکەیەتی کۆتایی بدات بە دان بەخۆداگرتنی  ستراتژیکی خۆی. تیلێرسون جەختیکردەوە سیاسەتی واشنگتۆن لە بارەی کۆریای باکووری بە تەواوەتی ڕوونە و خوازیاری  پاککردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە جەکی ئەتۆمییە.

 ئالۆزییەکان لە نیمچە دورگەی کۆریا  بە هۆی ستراتژیای شەڕخوازاەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیاتر لە رابردوو پەرەی سەندووە. ترەمپ بە جاران هەرەشەی پەلاماری سەربازیی لە کۆریای باکووری کردووە .

 واشنگتۆن بەردەوام خوازیاری ڕاگیرانیی تاقیکارییەکانی سەربازی و ناڤۆکی کۆریای باکووری بووە بەڵام پیونگ یانگ بەجاران جەختیکردووە تا کاتیک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی درێژە بدەن بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری، ئەو وڵاتەیش بەردەوام دەبێت لە سەر هێزمەند کردنەوەی تواناییەکانی سەربازی و توانایی پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی  دا.

سەرپەیڤ