کانونی یه‌که‌م 13, 2017 12:55 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ بە پەرۆشی گەڕانەوەی ئه ندامانی داعشن بۆ ڕووسیا

کاربەدەستانی مۆسکۆ نیگەرانی گەڕانەوەی ترۆریستانن لە سوریا و عێراق بۆ جیبەجێکردنیی پەلامارەکانی ترۆریستی لە کاتی بەڕێوە چونی ڕکابەرییەکانیی جامی جیهانی تۆپی پێی و هەڵبژردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٨ لە ڕوسیا دا .

بە گویرەی راپۆرتیی ڕۆژنامەی ئینتێرنێتی ئەلعەرەب، " ئەلێکساندێر بورتینکۆف" بەڕێوە بەری دەزگەی ئاسایشی فێدراڵی ڕوسیا لە دانیشتنی لیژنەی خەبات دژی ترۆریسمی ئەو وڵاتە وتی : گەڕانەوەی ترۆریستانی داعش، مەترسییەکی ڕاستەقینەیە چوونکا ئەم کەسانە ڕەنگە گرووپەکانیی تاواناکر و یان تاقمەکانی ترۆریستی نوێی پێبهینن .

 بورتینکۆف وتیشی: دوای ئازاد کرانیی دوایین پێگەکانی داعش بە دەست هێزی دەوڵەتی سوریا و بە پشتیوانیی سوپای سوریا، ئەندامانی ئەم تاقمە بۆ دریژەی چالاکییە ترۆریستییەکانیان هەوڵ ئەدەن بڕۆنە وڵاتانی ترو بەتایبەتی ڕوسیا .

 ئەم کاربەدەستەی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند: دەزگە ئاسایشییەکانی ڕوسیا بە پووچکردنەوەی ١٨ نەخشەی ترۆریستی لە ساڵی ٢٠١٧، زیاتر لە هەزار گومانلێکراویان قۆڵبەست و ٧٨ ترۆریستیان کوشتووە .

 بورتینکۆف وتیشی، بۆ دەستەبەریی ئاسایشی ١٣ شاری میوانداریی ڕکابەرییەکانیی جامی جیهانی تۆپی پێی، ڕێ و شۆینی پێویست لەبەر چاو دەگرن و گرنگترین بەرنامە، پێشگرتنە لە پەلامارە ترۆریستییەکان لە یاریگەکان، ناوەندەکانیی کۆبوونەوەی وەرزشڤانان و ژێر خانەکانیی ئەو شارانە دا . ڕوسیا لە مارچی ٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی کۆمارەتی بەڕێوە دەبات و لە ١٤ ژەئەن تا ١٥ ژوئییە لە هەمان ساڵ دا میوانداری ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی دەبێت .

سەرپەیڤ