کانونی یه‌که‌م 13, 2017 13:45 Asia/Tehran
  • مۆگرینی: یەکیتی ئەوروپا باڵێوێزخانەکانی ڕاناگوێزیتەوە بۆ قۆدس

بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، هیچ وڵاتیک لە یەکیتی ئەوروپا قۆدس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بە فەرمی ناناسێت و باڵوێزخانەکانی ڕاناگێزێت بۆ ئەو شارە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلجەزیرەمۆباشر، " فێدریکا مۆگرینی"  بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی  ئەم یەکێتییە لە بروکسیل دا وتی، یەکیتی ئەوروپا لەبارەی قۆدس هەلوێستی هەماهەنگ و شەفافی هەیە و هیچ وڵاتێک لەم یەکێتیییە باڵێوێزخانەکەی لە تیل ئەبیبەوە ناباتە ئەو شارە.

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند، واشنگتۆن بە فەرمی قۆدس وەک پێتەختی ڕژیمی ئیسرائیل دەناسێت و باڵێوێزخانەکەی ڕادەگوێزێتەوە بۆ ئەو شارە .

ئەم کردەیە دژە فەلەستینییەی ترەمپ هاوڕەوت لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی داگیرکارانەی ڕژیمی ئیسرائیل، شاڵاوێک لە شەرمەزارکردنەکان و ناڕەزایەتی دەربرینەکانیی لە جیهانی ئیسلام، ئەوروپا و تەنانەت ناوەوەی ئەمریکایش بە دواوە بووە . بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە کۆری نوینەرانی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕاشکاوی وتی کە بە "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل وتوویەتی لە زۆرێک لە برگەکان دا هاوبیرو ڕای ئەو نییە .

 مۆگرینی جەختیکردەوە کە دەبێ لە لایەنەکانی ئاوەزمەندو لۆژیک لە ناوچە لاگری و لەبەدی هاتنیی بۆشایی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووری بکەین .

 

سەرپەیڤ