هەوڵی هەمدیسانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی بووجەی ڕێکخراوی نەتەوەکان
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ڕایانگەیاندووە ئەمریکا داوای کەمبوونەوەی ٢٥٠ ملوین دۆڵاری بووجەی٢٠١٨-٢٠١٩ ڕیکخراوی نەتەوەکانی کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنس ، سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان رۆژی سێی شەممە ڕایانگەیاند باس لە بارەی بووجەی چالاکییە ئاساییەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کارمەندان و کارگێران و کەرەستەکانی ژێرخانیی درێژەی هەیەو بڕیارە تا کۆتایی دیسەمبەر لە لایەن ١٩٣ وڵاتیی ئەندام پەسەند بکرێت .
خەرجەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دوو ساڵی داهاتوو بە لەبەر چاو گرتنی کەمبوونەوەی ٢٠٠ ملوین دۆڵاری لە چاو بووجەی ٢٠١٧-٢٠١٨ نزیک پێنج و ٤ دهەمی ملیار دۆڵار مەزەندە کراوە .
دیپلۆماتەکان وتوویانە پێشنیاری ئەمریکا سیرەی لە فەرمانبەریەتییەکانی سیاسی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لیبیا و ئەفغانستان و نووسینگەکانی ڕاژەکاری پیوەندییەکان و مافەوانی فەلەستین گرتووە .
یەکێتی ئەوروپا یش گەڵالەیکی ئاراستە کردووە تا ١٧٠ ملوین دۆڵاری دیکە لە بووجەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێش بە خەرج و بەرەجەکان بگرن.
ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی ٢٠١٧ لە ژیر گوشاری دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٦٠٠ ملوین دۆڵاری لە بووجەی فەرمانبەریەتییەکانی پاراستنی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانکەم کردووە .
ئەوە لاحالێکدایە کە ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەول ئەدات پشتگریی گەلێک لە بەرنامەکانیی بۆ چاکسازی سیستێمی ئیداری ئەم ڕێکخراوەیە ڕابکیشێت .