کانونی یه‌که‌م 14, 2017 20:53 Asia/Tehran
  • کەم  دەستەڵات کردنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە پەسەند کراوەیەکی پەرلەمان

نوێنەرانی مەجلیسی عەوامی بریتانیا بە پەسەند کردنی چاکسازییەک بۆ گەڵاڵەی برگزیت و تەرخان دانی مافی ڤیتۆ بۆ خۆیان، دەستەڵاتی تێرێزمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان لە مەڕ دانوستان لەگەڵ ئەورووپا زیاتر لە جاران کەم کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گوێرەی ئەم چاکسازییە کە شەوی پێنج شەممە و سەرباری دژایەتیی توندی دەوڵەت، پەسەند کرا، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی یەکجاری لە بارەی برگزیتەوە ڕەوتی وازھێنانی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دەبێ لە مەجلیسی عەوامی بریتانیا پەسەند بکرێت.

وتەبێژی دەیڤید دیوەیس وەزیری برگزیت لە کابینەکەی تێرێزا می لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو پەسەند کراوەیە وتوویەتی: دەنگی دانی مەجلیسی عەوام بەو چاکسازییە دڵساردی کردینەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە جرمی کوربین ڕێبەری پارتی نەیاری کرێکاری بریتانیاش وتوویەتی: ئەم گرفتە بۆ دەوڵەت بە واتای لە دەست دانی پڕلە سوکایەتیی دەستەڵاتە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وتووێژێکانی دەوڵەتی بریتانیا لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پێشەکیی دەست پێ بوونی خولی دووھەمی دانوستانەکانی برگزیت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە برۆکسێڵ دا دەست پێ دەبێت. دانوستانەکانی بەشی دووھەم تایبەتی داھاتووی پەیوەندیە بازرگانییەکانی لەندەن و برۆکسێڵ دەبێت.

دانوستانەکانی برگزیت لە مارسی ٢٠١٧ ەوە دەستی پێ کراوەو بە پێی ڕێککەوتنەکە دەبێ ھەتا مارسی ٢٠١٩ کۆتایی پێ بێت.