کانونی یه‌که‌م 15, 2017 14:07 Asia/Tehran
  • ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ڕووسیا دیاری کرا

ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیا ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتەی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیا ڕۆژی ١٨ی مارسی ٢٠١٨، (٢٧ی ڕەشەممە)ی بە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە راگەیاند.

"ڤیلادمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا پێشتر سەبارەت بە بەشداری کردنی لەو هەڵبژاردنانەدا وتبووی کە بێ گومان پلانی خۆمم هەیە بۆ ئەو هەڵبژاردنانە.

ناوبراو هەروەها پێداگری کرد کە وەکوو بەربژاری سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەرتیی ڕووسیا بەشداری دەکات.