کانونی یه‌که‌م 15, 2017 19:30 Asia/Tehran
  • تەشەنای هەر چەشنە نەخۆشیی لە نێوان ئاوارەکانی ڕوهینگیایی لە بەنگڵادێش

سەرچاوەکانی دەنگ و باس لە تەشەنای هەر چەشنە نەخۆشیی لە نێوان ئاوارەکانی ڕوهینگیایی میانمار لە ئۆردوگاکانیی بەنگڵادێش باسیان کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی ئیرنا،  دەوڵەتی بەنگڵادێش بە مەبەستی پێشگیری  لە نەخۆشییەکان لە نێوان ئاوارەکانی ڕوهینگیایی لە ناوچەی سەر سنووری "کاگس بازار" ی بەنگڵادێش بە هاوکاری  ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەستیان دایە کوتانی  منداڵانی ٦ مانگە تا ٦ ساڵانی ڕۆهینگیایی بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی درمی ملە خڕێ و نەخۆشی دیکە کە دەکرێ پێشگیریان لێ بکەن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە دەلین   نەخۆشیی لە نێوان ئاوارە روهینگیاییەکان تەشەنای بووە.

 بە گوێرەەی ڕاپۆرتەبڵاو کراوەکان لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ١٢ مانگی نۆڤەمبەر تا ١١ دیسەمبەری ئەمساڵ پتر لە ٧٢١ حاڵەتی تووشبوون بە ملەخڕێ و ٩ حاڵەتی مردن بە هۆی ئەم نەخۆشییە لە ئۆردوگای ئاوارە ڕوهینگیاییەکان دا تۆمار کراوە .

 موسولمانە ڕوهینگیاییەکان ساڵانیی زۆرە لە مافە ئینسانی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆ لە میانمار دا بێ وەرین و هەر ئێستا لە ڕەوشێکی یەکجار نالەبار دان .